خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بەڕێوەبەڕایەتی هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران لەبەربەستكردنی شەقامێكی ناوەندی شار ئاگادار دەكاتەوەو دەڵێت، بەهۆكاری ئەنجامدانی چالاكی یادی دامەزراندنی سلێمانییەوەیە.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 14ی تشرینی دوەمی 2025 لەناوەندی شار و لەبەردەكی سەرا بەبۆنەی یادی دروست بونی شاری سلێمانی چەند چالاكییەكی هونەری ئەنجام دەدرێت.

هاوكات داوا لەشوفێران كراوە بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت ئۆتۆمبێلەكانیان لەشوێنی گونجاو پارك بكەن و هاوكاری مەفرەزەكانی هاوتوچۆو تیمەكان بكەن.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، تەنها شەقامی پیرەمێرد لەبەردەكی سەرا بەربەست دەكرێت و بەئاراستەی ئۆرزدی دەڕوات.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمرۆ 241 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 252 Today: 1,397 📊 Click Here