هاووڵاتیان لەسەر دەرئەنجامی ڕاپەڕینەكەی ساڵی 1991 بۆ دەدوێن و دەڵێن: خێروبێری ئەم ڕاپەڕینە لە ئێستادا چووەتە گیرفانی بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی كوردی و كۆمپانیاكانیان. بێمووچەی و بێكارەبای و نەبوونی خزمەنگوزارییە سەرەتاییەكانیش، بووەتە بەشی خەڵكی ڕاپەڕیوی و ئەو سەردەمە.
