شهوی رابردوو دڕۆنێک کەوتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی ژیان ڕۆژاوای هەولێر. بەپێی زانیارییەکان بەشێکی دڕۆنەکە نەتەقیووەتەوە و هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنەکە. بەهۆی مەترسی تەقینەوەی دڕۆنەکە ڕێگاکانی چوون بەرەو شوێنەکە داخراوە و ڕێکاری ئەمنی گیراوەتە بەر. ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا ٢١٠ هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان کە ١٧٧ هێرش بۆسەر هەولێر بووە.
