خوێندراوەتەوە: (901)

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر دەڵێت، ئەو پەلامارە سەلمێنەری نەبوونی کۆنترۆڵی حکوومەتە بەسەر گرووپە چەکدارەکاندا، دەرفەتێکی زێڕینـیشە لەبەردەم سودانی تاوەکو لە ڕێگەی سزادانی تاوانبارانەوە، چانسی خۆی بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەم بەهێز بکات.

زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس زانیاری نوێی خستەڕوو، دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن میلیشیاکانەوە بە مووشەکی گراد و لە خورماتووەوە ئەنجام دراوە.

ڕاشیگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئەو هێرشانە لێدان و تێکدانی ژێرخان و ئابووریی هەرێمی کوردستانەو دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەکەنەوە کە، حکوومەتی عێراق کۆنترۆڵی بەسەر ئەو گرووپانەدا نییە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 3,005 📊 Click Here