خوێندراوەتەوە: (536)

ئاسایشى كورد له‌حه‌له‌ب ئاشكرایده‌كات، له‌یه‌كه‌م په‌لاماریان له‌دواى كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، هێزێكى شه‌رع له‌شارى حه‌له‌ب تێكشكێندران، ده‌شڵێت، “لهقۆڵى كاستێلۆ تێكشكێندراونو هه‌ڵاتون”.

هێزەکانی ئاسایشی كورد له‌شاری حەلەب ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، “کاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، بەبەکارهێنانی تانک، چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌دیمه‌شق په‌لامارى گه‌ڕه‌كه كوردیهكانى شاره‌كه‌یاندا”.

ئه‌وه‌ش هاتوه، “سه‌ره‌تا ویستیان دزه بكه‌نه ناو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانه‌وه لهقۆڵى (كاستیلۆ)وه، به‌ڵام شه‌ڕڤانى كورد هه‌وڵه‌كه‌یان پوچه‌ڵكرده‌وه‌و وه‌ڵامێكى توندى چه‌كداره‌كانیان دایه‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆریان لێ كوژراو ئه‌وانى دیكه‌ش ههڵاتنو ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت”.

هه‌ر له‌و ڕاگهیهنراوهدا باس لهوهشكراوه، “گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر دیمه‌شق، بەردەوامن لەتۆپبارانکردنی گەڕەکەكانو شوێنى نیشته‌جێبونى هاوڵاتیان، بەتۆپو تانک لەناوچەکانی (لەیرەمون، شێخ مەقسود، ئەلسوریانو ناوچەکانی دەوروبەری)، تائێستاش دوو هاوڵاتی سڤیل بریندارن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 741 📊 Click Here