دوای جێهێشتنی گوندی لاجان لەلایەن دانیشتوانەكەیەو ەو دۆخە خراپەی تێیدان، لەخەبات خۆپشاندان بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی لاجان دەستیپیکردو خۆپیشاندەران ڕێگەی هەولێر-موسڵیان داخست.
دوای جێهێشتنی دانیشتوانی گوندی لاجان، ڤیدیۆی ناردنی هێزی زیاتری سەربازی بۆ گوندەكە بڵاوكردەوە.
بەشێک لەدانیشتوانی گوندەکە ئاشكرایانكرد، هێزە ئەمنییەکانی هەولێر نەیانهێشتووە هیچ شتێک لەماڵەکانیان بهێننە دەرەوەو لەڕێگەی سەگی پۆلیسیەوە ناو ماڵەكانیان پشكنیوە.
ئێواره‌ى شەممە دوای ئەنجامدانی گردبونەوەی ژمارەیەک خەڵکی گوندی لاجان لەسنوری شاری هەولێر لەبەردەم کۆمپانیای لاناز ڕێگەیان گرتبون بۆ پێشکەشکردنی چەند داواکاریەک، سه‌ره‌نجام توندوتیژیی‌و تەقەی لێکەوتەوە بوەهۆی کوژرانی گەنجێکو برینداربونی چەند کەسێکی تر لەخەڵکەکەو پاسەوانانی کۆمپانیاکە، دەستەی مافی مرۆڤیش ڕایگه‌یاندوه، “”ئیدانەی هەر جۆرە توندوتیژیەک ده‌كه‌ین کە ببێتە هۆی بەکارهێنانی چەکو کوشتنی لێبکەوێتەوە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
