هەرێمی كوردستان و عێراق چووە ناو بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئەنجوونەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارە تا هەشتی مانگی داهاتوو بخایەنێت و دەنگۆی بوونی مەترسیش هەیە. لە سەرتاسەری عێراق حەوت هەزار و 768 پاڵێوراو ڕكابەری بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمانی دەكەن كە سێ ملیۆن و 68 هەزار و 411 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن. كۆمەڵی دادگەریش بە لیستی ژمارە 285 چووەتە ناو پرۆسەكەوە.
