خوێندراوەتەوە: (1.6K)

هەسەدە جەختی كردەوە، ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگری جگە لەهەوڵێکی ئاشکرا بۆ خۆدزینەوە لەبەرپرسیارێتی، هیچی دیکە نییەو دەشڵێت،” وەزارەتەكەو حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع دوجار بەشداریان لەتاوانەکەدا کردوە، جارێک لەڕێگەی تۆپبارانەوەو جارێکی دیکەش لەڕێگەی نکۆڵیکردن و خۆدزینەوە.”

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگری بڵاویکردوەتەوە، جگە لەهەوڵێکی ئاشکرا بۆ خۆدزینەوە لەبەرپرسیارێتی، هیچی دیکە نییە، هەروەها هێزە سەربازییەکانی سەر بەحکومەتی تۆمەتبار کرد بەئەنجامدانی هێرشەکە و وەڵامە فەرمییەکەی بەپشتگوێخستنێکی زەقی ژیانی هاوڵاتیانی سڤیلی سوریا ناوبرد”.

بەگوێرەی هەسەدە، لەهێرشەکەدا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەناویاندا دوو منداڵ کە یەکێکیان یەک ساڵ و ئەوی دیکە چوار ساڵ بوە، لەگەڵ ژنێکی تەمەن 70 ساڵ؛ چوار کەسی دیکەش لەهەمان هێرشدا بریندار بون.

هەسەدە دەڵێت، وەزارەتی بەرگری دوجار بەشداری لەتاوانەکەدا کردوە، جارێک لەڕێگەی تۆپبارانەوەو جارێکی دیکەش لەڕێگەی نکۆڵیکردن و خۆدزینەوە.”

هەسەدە ڕاشیگەیاند، حکومەتی سوریا “بە تەواوی بەبەرپرسیار دەزانێت لەو کۆمەڵکوژییەو داوای لەدیمەشق کرد، کۆنترۆڵی گروپە سەرەڕۆکانی بکات و بچێتە نێو پرۆسەی ئاشتییانەوە کە ژیان و ئاسایشی سورییەکان لەپێشینە دابنێت”.

دیمەشق لەڕاگەیەندراوێکدا بەتەواوی ڕەتیکردەوە شوێنەکەی کردبێتە ئامانج و لەبری ئەوە پێداگری کرد کە هەسەدە لەپشت هێرشەکەوەیە و تۆمەتباری کرد بەکردنەئامانجی سیستماتیکی هاوڵاتیانی سڤیل لە رۆژهەڵاتی حەلەب”.

ڕاگەیەندراوی هەسەدە دوای ئەوەدێت کە وەزارەتی بەرگریی سوریا بەرپرسیارێتیی خۆی لەهێرشەکەی ڕۆژی شەممە بۆ سەر گوندی ئوم تینە لەناوچەی دێر حافر ڕەتکردەوەو لەبری ئەوە، هەسەدەی بەتۆپبارانکردنی گوندەکە تۆمەتبار کرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,556 📊 Click Here