هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەبای حکومەتی
هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکیان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لەسنوری
چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.
هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا لە
ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێن،” ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی
بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا “.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێستا تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە
سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای
داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕوداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
