خوێندراوەتەوە: (4.0K)

-

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی گرژییەکانەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند، “شەڕو بەریەککەوتن؛ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و چارەسەرەکان؛ دوادەخات”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە ڕابردوو ئێستادا، بەبەردەوامیی لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی دۆخەکان نەگەنە ئەم دۆخە ناهەموارو نەخوازراوە، هێزی لۆژیک و لێکتێگەیشتن و یاساسەروەریی بکرێنە بنەمای یەکلاکردنەوەی هەر ناکۆکییەک، بەڵام بەداخێکی سەختەوە؛ پێشنیازو دیالۆگ و میکانیزمە ئاشتیخوازانەکان؛ کەمترین پشتیوانیی کران”.

داواشی لە هەموو لایەک دەکات هاوکاربن بۆ کۆتایهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەو، بەهەر ڕوبەڕوبونەوەو بەریەککەوتنێک کە ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی دەخانە بەر مەترسییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 256 Today: 1,008 📊 Click Here