وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، ڕۆژانە زیاتر لە200 هەزار بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە دەكەن و دەشلێت،”ئەو نەوتی دەدرێتە پاڵاوگەكان بۆ بەكارهێنانی ناوخۆییە”.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان وەردەگرن، كە 50 بۆ 60 هەزاری دەدرێتە پاڵاوگەكانی هەرێم بۆ ناوخۆیە و ئەوی دیكەی هەناردە دەكرێت. دەشڵێت، “هەناردەی نەوت، بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت بۆ حکومەتی فیدراڵی و سەرچاوەی داهات زیاد دەكات”.
حەیان عەبدولغەنی ڕاشیگەیاند، بەغدا دەستی بەوەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردوەو ڕۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،” بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوتن کراوە لەسەر وەرگرتنی نزیکەی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا، کە لە ئێستادا لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت و نزیکەی 50 بۆ 60 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بۆ ناوخۆی دەبێت”.
وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشكرد،” ئەو بڕە نەوتە تەرخان دەکرێت بۆ کارپێکردنی پاڵاوگە ناوخۆییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم، وە ئەوەی زیاد دەکات لەم بڕە، کە نزیکەی 150 بۆ 160 هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، بەتایبەتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت و کۆمپانیای نەوتی باکور وەردەگیرێت”.
ئەوەشیخستەڕو، “دەستپێکردنی وەرگرتنی نەوتی هەرێم چوار ڕۆژ لەمەوبەر بوە، و نەوتەکە گەیشتوەتە بەندەری جیهان و عەمبارەکانی، و نیشانەی گەورە هەن بۆ بەردەوامبونی وەرگرتنەکەی. دوێنێ یەکەم کەشتی بارهەڵگری نەوتی هەرێم فرۆشرا.
وەزیری نەوت دەشڵیت، “ئەوە بەدەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت بۆ حکومەتی فیدراڵی، چونکە سەرچاوەی دارایی بۆ سەرچاوەکانی دەوڵەتی عێراق زیاد دەکات و بەردەوامبون و زیادبونێکی کەم لەو بڕانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە هەیە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
