خوێندراوەتەوە: (1.0K)

شه‌پۆلی به‌فربارین له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، كهشناسێكیش ده‌ڵێت: سه‌رمایه‌ك له‌ڕێیه چه‌ندین ساڵه هاوشێوه‌ی نه‌بووه و دارودره‌خت وشك ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: شه‌پۆلێكی به‌فربارین ڕوو له به‌شێك له پارێزگای دهۆك، ئیداره‌ی زاخۆ، مێرگه‌سوور، ئامێدی، سنووری ئیداره‌ی سۆران و به‌شێك له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و چیای سه‌فین له پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات. كاریگه‌ریی شه‌پۆلی به‌فربارینه‌كه بۆ ئه‌مڕۆش له زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوكات شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاندووه: شه‌پۆلێكی سه‌رما ده‌ستی پێ كردووه و پێنجشه‌ممه و هه‌ینی چه‌قی شه‌پۆله‌كه‌یه، به‌فر و بارانی تێدایه به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی شه‌پۆلی پێشوو نییه. ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ سه‌رمای وامان ده‌بێت كه له چه‌ند زستانی ڕابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و، ده‌كه‌وێته چله‌ی زستانه‌وه و به‌جۆرێكه دره‌خته‌كان وشك ده‌كات و به‌لوعه و بۆریی ماڵانیش ده‌یبه‌ستن و ده‌ته‌قن. له‌لایه‌ك دیكه‌وه ئه‌مڕۆ به‌هۆی بهرفربارینی چڕه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له 12 پارێزگای باكووری كوردستان ده‌وامی خوێندنیان به ته‌واوی ڕاگرت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 301 📊 Click Here