کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە: کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دووشەممە 06- 10- 2025 کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت سبەى سێ شەممە 07-10-2025 کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێرایی با/ لەسەرخۆ (10-15 )دەبێت. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 35 پلەی سیلیزی سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی دهۆک : 34 پلەی سیلیزی زاخۆ :35 پلەی سیلیزی ئامێدی : 32 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 35 پلەی سیلیزی کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی سۆران : 34 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی 2025/10/06
