خوێندراوەتەوە: (894)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکەى سێ پلە نزمدەبێتەوە، سبەینێش لە کاتەکانى درەنگى شەودا ئەگەرى نمەباران هەیە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025 کەش /ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا. پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە (1- 3) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. مەوداى بینین / (7-9) کم . سبەى سێ شەممە 23-12-2025 کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت لەکاتەکانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەکانی باشووری عێراق پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی چوارشەممە کاریگەری لاواز دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10– 20) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت . پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 15 پلەی سیلیزی سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی دهۆک : 13 پلەی سیلیزی زاخۆ :14 پلەی سیلیزی کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی سۆران: 11 پلەی سیلیزی گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی 22 – 12- 2025

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here