خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دوایین ئاماری زیندانییانی داعش كە بۆ عێراق گواستراونەتەوە پێنج هەزاری تێپەڕاند و ئەوەش ڕاگەیەنرا كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێچووی خواردنی زیندانییەكان لە ئەستۆ دەگرێت. ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق ڕایگەیاند: ڕێكارە حكومییەكان سەبارەت بە گواستنەوەی زیندانییان لە سوریاوە بۆ عێراق ئاسایین و تا ئێستاش پێنح هەزار و 64 زیندانی گواستراونەتەوە، لەوانەیش 270یان عێراقین و زیاتر لە سێ هەزاریان سووریین و ئەوانی دیكەش هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی دیكەن. وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕوونی كردەوە سەرجەم زیندانییان لە یەك زینداندا كۆ كراونەتەوە و بەپێی یاسای عێراقیش لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و دادگایی دەكرێن. وتیشی: عێراق ئەندامێكی سەرەكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە و میواندارییكردنی ئەو زیندانییانە لەسەر داوای هاوپەیمانان بووە. لعێبی لەسەر زاری وەزیری دادەوە ئاماژەی بەوەشكرد، كە تێچووی خواردنی ئەو زیندانییانەی داعش لە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، نەك حكومەتی عێراق. لە دوای ساڵی 2019ـەوە كە ڕێكخراوی داعش لە ناوچەكە شكستی پێ هێنرا هەزاران گومانلێكراو و چەكداری ڕێكخراوەكە و خێزانەكانیان لە زیندان و كەمپەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كە لەلایەن (هەسەدە)وە بەڕێوە دەبران، كۆ كرابوونەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 2,075 📊 Click Here