خوێندراوەتەوە: (5)

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار چیدی قبوڵكراو نییە و پەرلەمان بەرپرسیارێتی دەستووری خۆی بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم پرسە جێبەجێ دەكات. هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “ئێكس”ەوە ێكی توندی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان كرد و جەختی كردەوە كە چیدی دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار قبوڵكراو نییە، چونكە ئەم بابەتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەقامگیریی دەوڵەت و ڕێكوپێكیی كاری دامەزراوەكانەوە هەیە. سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە كرد، كاتێكی پێویست و تەواو بە لایەنەكان دراوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن و كەسایەتییەكی گونجاو دیاری بكەن، بەڵام بەردەوامبوونی ئەم چەقبەستووییە هەموو سنوورە یاسایی و سیاسییەكانی تێپەڕاندووە. حەلبووسی ڕایشیگەیاند كە پەرلەمان چیدی چاوەڕێ ناكات و بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و دەستوورییەكانی خۆی هەڵدەگرێت بۆ تەواوكردنی ئەم شایەستەییە. لە كۆتایی ەكەیدا، حەلبووسی دوپاتی كردەوە كە ئەركی پەرلەمانە كەسایەتییەك هەڵبژێرێت كە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان بكات و جێگەی متمانەی گەلی عێراق بێت، تاوەكو بتوانرێت سەقامگیری بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت بگێڕێتەوە و كۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە بهێنرێت كە وڵاتی تێدایە. بەپێی زانیارییەكانیش 229 واژوو بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆ كراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 1,584 📊 Click Here