خوێندراوەتەوە: (899)

شاندێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەزیندان سەردانی شاسوار
عەبدولواحیدیان کرد و ناوبراو دۆسیەکەی بە نایاسایی ناوبردوە و دەڵێت،” لە 2019وە ئەم کەیسە هەبوە و بۆچی ئێستا دەستگیر و دادگایی دەکرێم
“؟

شاندەکەی دەستەی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی مونا یاقۆ
سەرۆکی دەستەکە سەردانی سلێمانی کردوە مەبەستی ئامادەبون لەدادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

بەپێی ڕاگەیەنراوی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، شاسوار عەبدولواحید وتویەتی،”
ڕاستە لەڕوی تەندروستی و شوێن و مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان کێشەم نیە، بەڵام کەیسەکەم
کێشەی یاسایی هەیەو بەهیچ شێوەیەک یاسایی نیە “.

شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەشکرد،” لە ساڵی 2019وە ئەم کەیسە هەبوەو تائیستا ئیشیان لەسەر
نەکردبوو، لە 2ى 8ى 2025 فەرمانی دەستگیرکردنم
بۆ دەرچوو بێ ئەوەی ئاگاداربم بە غیابی حوکمدرام، ئەی چۆن من لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوو
کە لەو شارە بوم، لەو وڵاتە بۆ ئەو وڵاتە لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە گەشتم کردوە بۆچی دەستگیرنەکراوم؟
بۆیە کاتەکەو دەستگیرکردنەکەم جێگای پرسیاره و دۆسیەکە سیاسیە “.

هاوکات دەستەی مافی مرۆڤ باسی لەوەکردوە،” بەهۆی ئەوەی شاسوار عەبدولواحید داوای
تەمیزی کەیسەکەی کردوە و چاوەڕێی وەڵامی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە
دادگایکردنی دواخرا “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 259 Today: 970 📊 Click Here