خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق ڕێكکەوتننامەی سێقۆڵیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق و
کۆمپانیا نەوتییەکانی پەسەندکرد، وا چاوەڕوان دەکرێت لێرە بەدواوە، مووچەی مانگی
ئاب و مانگەکانی دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە و
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” وەزیری دارایی و ئابووریمان ڕاسپارد کە بە
زووترین کات، بڕی 120 ملیار دیناری دیکە، وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی بۆ مانگی تەمووزی
ساڵی 2025 بخەنە سەر ئەژماری وەزارەتی
دارایی فیدڕاڵ “.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسی لەوەکرد،” بڕگەی یەکەمی
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی بابەتی ڕێککەوتنی سێ لایەنەی حکومەتی فیدراڵ و
حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەموارکراو و بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا “.

ئەوەشیخستەڕوو،” پێشوازیی لە بڕیاری کۆبونەوەی دوێنێی
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکەین بە پەسەندکردنی ڕێكکەوتننامەی سێقۆڵیی و خەرجکردنی
مووچەی هەرێم بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2025، کە وا چاوەڕوان دەکرێت لێرە بەدواوە، موچەی
مانگی ئاب و مانگەکانی دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت “.

ڕاشیگەیاندوە،” لە بەرامبەریشدا، ئەنجومەنی وەزیران
وەک هەمیشە، ئامادەیی خۆی دوپاتکردەوە بۆ بەردەوامبون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیەکانی
خۆی لە پێناوی دابینکردنی موچە و شایستەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان “.

ئەنجومەنی وەزیران رونیشیکردەوە، وەزیری دارایی و
ئابوری ڕاسپێردرا کە بە زوترین کات، بڕی 120 ملیار دیناری دیکە، وەک بەشی گەنجینەی
فیدڕاڵیی بۆ مانگی تەموزی ساڵی 2025 بخەنە
سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ .

لەکۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەوەس
هاتوە،” بەهیوای ئەوەی پەلە بکرێت لەسەر یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی
بە ڕێکكەوتنێکی هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، بۆ ئەم مەبەستەش،
ئامادەییمان نیشان دا بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو لیژنە وەزارییە شەش کەسییەی، کە
بۆ بابەتی داهاتە نانەوتیەکان لە بەغدا پێکهێنراوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,828 📊 Click Here