ڕێكخراوی دابین بۆ پرسەكانی تایبەت بە كرێكاران، ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی ساڵی ڕابردووی كرێكارانی ڕاگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكە وتی: لە ساڵی 2025 لە كاتی كاركردن 24 كرێكار گیانیان لەدەستداوە و تائێستا دۆسییەكانیان لە دادگا یەكلایی نەبۆتەوە.
