خوێندراوەتەوە: (1.6K)

حکومەتی ئەڵمانیا لەدریژەی ڕێکەوتنامەی لەگەڵ حکومەتی عێراقی بەردەوامە لەدیپۆرتکردنەوەی پەناخوازانی کوردو عێراقی و بڕیارە لەم مانگەدا ژمارەیەكی دیكەی پەناخوازان بەزۆرەمڵی ڕەوانەی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێنەوە.

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەناخوازانی عێراقی – ئەڵمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،” حكومەتی ئەڵمانیا، ڕۆژی 30 مانگی پێشوو 100 پەناخوازی دیپۆرتکردۆتەوە کە لەناویاندا 46 کەسیان خەڵکی کوردستان و عێراق بون، ئەوەش ئاشكراكراوە، بڕیارە لەم مانگەشدا ژمارەیەكی دیكە بەزۆرەملێ دیپۆرتبكرێنەوە.

هاوكات فیدراسیۆنەكە دەشلێت، ئەو پەناخوارانەی دیپۆرتدەكرێنەوە، شەوانە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە پەلاماری ماڵ و جێی نیشتەجێبونیان دەدرێت و وەکو تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و دەستگیردەکرێن”.

هاوکات هەر لەمانگی تەموزی ئەمساڵدا 43 پەناخوازی عێراقی دیکەی لەبەرلینەوە بۆ بەغدا دیپۆرتكرۆدتەوە.

ئەم قۆناغەی دیپۆرتکرنەوەی پەناخوازانی عێراقی، لەچوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنە نهێنی بوە کە لەنێوان ئەڵمانیاو عێراق لەسەرەتای ساڵی 2023ەوە ئیمزاکراوە.

كەبەگوێرەی ئەم ڕێکەتنامەیە ڕێگە بەئەڵمانیا دەدات پەناخوازان بەزۆرەملێ دیپۆرتبكاتەوە، کە تەنها ئەو کەسانە نەگرێتەوە کەسزای تاوانیان لەسەرە بەڵکو هەر هاوڵاتییەکی عێراقی کە چیتر مەرجەکانی نیشتەجێبون بەدی نەهێنێت دیپۆرت بکاتەوە.

ئەم هەنگاوەی حكومەتی ئەڵمانیا، بەگوێرەی بڕیارێکی خودی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە کە لەساڵی 2023 دەنگی لەسەردرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,202 📊 Click Here