خوێندراوەتەوە: (846)

نرخی نەوت بۆ پێنجەمین ڕۆژ لەسەریەک دابەزی، بەهۆی ڕێکەوتنێکی سەرەتایی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هێڵی بۆڕی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە. بەمەش نزیکەی 230 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕ، دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری 2023ەوە وەستابوو.

ئەم پێشهاتە ترسی لەزیادبونی نەوتی بەردەست لە بازاڕی جیهانیدا دروست کردوە، بەتایبەتی لەگەڵ نادیاربونی داواکاری لەسەر نەوت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا.

داتاکان ئاشکرایان کردوە کە نرخی نەوتی برێنت 42 سەنت دابەزی و گەیشتە 66.15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەک نرخی نەوتی تێکساسی ڕۆژاوا 36 سەنت دابەزی و گەیشتە 61.92 دۆلار، بەوەش لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی هەردوو جۆرە نەوتەکە بە ڕێژەی 4% دابەزیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) پێشبینی دەکات کە ئەمساڵ بەرهەمی نەوتی جیهانی بە خێراییەکی زیاتر زیاد بکات، و لە ساڵی 2026دا زیان بە بازاڕی نەوت بگەیەنێت بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئۆپێک و بەرهەمهێنەرانی دیکە.
لەگەڵ ئەوەشدا، مەترسییەکان لەسەر بازاڕی نەوت بەردەوامن، وەک چاوەڕوانی توندکردنی سزاکانی ئەوروپا لەسەر نەوتی ڕووسیا و ئەگەری گرژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی داتاکانی “جودی”، هەناردەی نەوتی سعودیە لەمانگی تەموزدا گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە چوار مانگی ڕابردوودا، لەکاتێکدا هەناردەی نەوتی عێراق (دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێک) بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپێک+ زیادیکردوە.
ئەم دۆخە نیشانی دەدات کە بازاڕی نەوتی جیهانی لە نێوان فشاری زیادبوونی بەرهەم و کەمبونەوەی داواکاریی جیهانیدا هەڵبەز و دابەز دەکات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 97 📊 Click Here