خوێندراوەتەوە: (60)

کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر دڵگرانی خۆی بە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک پێشمەرگە نیشانداوە، ھەروەھا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گەلی عێراق کردووە. کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر ێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دڵگرانی خۆی بە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک پێشمەرگە نیشانداوە. ھەروەھا کۆنسوڵخانەکە ڕاشیگەیاندووە: “سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گەلی عێراق دەکەین”. ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لە دوو کاتی جیاوازدا دوو ھێرش کرایە سەر بارەگاکانی فیرقەی ٧ لە گوندی کەلەکین سنووری قەزای خەلیفان لە پارێزگای ھەولێر. وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، شەش پێشمەرگە شەھید و ٣٠ی دیکەیش برینداربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 2,846 📊 Click Here