خوێندراوەتەوە: (1.1K)

قوباد تاڵەبانی
ڕایگەیاند، کێشەی موچە چارەسەر نەکراوە و تەنها پینەکراوە، دەشڵێت،”مانگی 12ی ئەمساڵ جارێکی دیکە کێشە بۆ موچە سەرهەڵدەداتەوەو دەبێت
دیسانەوە شاند لەهەرێمەوە بچێتە بەغدا “.

قوباد تاڵەبانی،
سەرپەرشتیای هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە هاوکات جێگری
سەرۆک وەزیرانە، لەکاتی بانگەشەکردن بۆ حزبەکەی ئاماژەی بەوەکرد، پارتی بوە هۆی
دروسبونی تێکچونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداو ئەوان بونە هۆی تێکچونی دۆخەکە.

ئەوەشیخستەڕوو،”
پارتی بوە هۆی بڕینی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە و ناتوانێت
دۆخەکە چاک بکات، رەنگە هەر نەشێوەێت چاکی بکات “.

لەبارەی حزبەکانی
ئۆپۆزیسیۆنیش، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد،” ئەو لایەنانە تەنها گلەیی دەکەن
و دەپۆڵێنن، تا ئێستا ئەو لایەنانە چی‌یان کردوە بۆ کوردستان؟ چەند پرۆژەیان هێناوە
بۆ هەرێم؟ چەند کەسیان دامەزراندوە و چی‌یان کردوە بۆ گەنجان و خانمان؟ من پێتان
دەڵێم کە هیچیان نەکردوە و تەنها سوکایەتییان بە پیرۆزییەکانی کوردستان کردوە
“.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 622 📊 Click Here