دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی
کەسێکی بەتۆمەتی “سوکایەتیکردن” و دڕاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی و
ئەبومەهدی موهەندیس راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی
لێکۆڵینەوە و ئاسایشی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” دوای دەستکەوتنی بەڵکەی پێویست لەسەر دڕانکردنی وێنەی سەرکردەکانی
سەرکەوتن ( قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ) لەلایەن کەسێکەوە، توانرا لەلایەن
هێزەکانمانەوە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکرێت “.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنە دادوەرییەکان کرا بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر
بگیرێتەبەر.
دەستەی حەشدی شەعبی باسی
لەوەشکرد، روبەڕوی سەرجەم ئەو هەوڵانە دەبنەوە کە دەبنە کە گوزارشت لە دەمارگیری
دەکەن و دەبنە هۆی سەرهەڵدانی ئاژاوەگیری.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
