خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ لەناو شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025 کەش / ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت . لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان . .خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات. پلەکانی گەرما / بە 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت سبەى شەممە 13-12-2025 کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان. هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت .پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت . خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10– 20 ) کم/ک ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت . پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 13 پلەی سیلیزی سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی دهۆک : 14 پلەی سیلیزی زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی سۆران: 8 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی 12 – 12- 2025

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 945 📊 Click Here