کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەرى بارینى نمەباران لە شارەکان و بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا هەیە، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 26-12-2025 کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەلەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی ) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا , پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین درێژ دەبێتوە بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک . خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت سبەى شەممە 27-12-2025 کەش/ بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت . نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. هەروەها لە ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت . کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ ڕۆژانی دواتر بەردەوامی دەبێت. خێرا خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 12 پلەی سیلیزی سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی دهۆک : 9 پلەی سیلیزی زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی سۆران : 6 پلەی سیلیزی گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی 26-12-2025
