كەشناسیی هەرێم پێشبینی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با چالاك دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك لە دوێنێ دەبنەوە و كەشەكە كەمێك فێنكتر دەبێت.
بۆ سبەینێ هەینی، ئاسمانی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی ڕەشەباوە.
هەروەها ئەگەری تاوەباران و بارانی پچڕپچڕ لە ئێوارەی سبەینێ لەو ناوچانە هەیە.
هاوكات پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
