خوێندراوەتەوە: (1.2K)

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی 3ـی ئاوی دوکان – سلێمانی كرد‌و ڕایگەیاند”بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەم ئاوی شاری سلێمانی چارەسەردەکات”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند،” بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ سەرپەرشتیی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەم کرد لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار (هابیکا)”.

وتیشی،” هەموو هەوڵێک دەدەین پڕۆژەکە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانییەوە”.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد،” پڕۆژەی هێڵی 3ی ئاوی دوکان – سلێمانی، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەگوژمەی 423 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەمئاویی شاری سلێمانی چارەسەر دەکات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 2,719 📊 Click Here