خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌موو ئاڕاستهكان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه. مه‌یسه‌م سافی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق وتی: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بلاَوكراونهتهوه له‌باره‌ی ڕاوه‌ستانی گه‌شته ئاسمانیه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد دووره له ڕاستیه‌وه و گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ هه‌موو ئاراسته‌كان به‌رده‌وامه و گه‌شتی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕده‌بن به‌رده‌وامه و هیچ ڕاوهستانێك له گه‌شته ئاسمانیه‌كاندا نییه له هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كان. مه‌یسه‌م ڕوونیشی كرده‌وه: ڕاوه‌ستانێكی كاتی گه‌شته‌كان هه‌بوو له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ره‌و ئێران به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌واو و له‌دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا دووباره ئه‌و گه‌شتانه ده‌ستیپێكرده‌وه. ئه‌و وتیشی: بواری ئاسمانیی عێراق كراوه‌یه و گه‌شته‌كان له‌نێوان عێراق و ئێران به ئاستێكی به‌رز به‌ڕێوه ده‌چن و بۆ كۆمپانیاكانی هه‌ر دوو وڵات به‌رده‌وامه. لای خۆیشیه‌وه هێڵی ئاسمانی ئێرانی (ماهان) جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه. ڕایشیگه‌یاند: ته‌نیا یه‌ك گه‌شت بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌هۆی ناجێگیریی دۆخی كه‌شوهه‌واوه دوا خرا و هیچ بڕیارێكیش بۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان نییه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 244 Today: 878 📊 Click Here