خوێندراوەتەوە: (916)

ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان بایکۆتی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوەو دەڵێت، “دەنگ بەنزیکەکانی ڕێبازی نەوشیروان مستەفا بدەن”، بەڕای شارەزایان ئەوە داواکردنێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ دەنگدانی لایەنگرانی گۆڕان بەلیستی هەڵوێست، کە کاندیدەکانی لەوکەسانە پێکهاتون کە لەڕابردودا لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان کارابون.

یاسین حەمەعەلی ڕێکخەری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان-ئاراستەی گردی زەرگەتە ڕایگەیاند، داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنیان نەکردوە، بەڵکو داوای بەشداریی کارادەکەن.

ڕێکخەری ژوری هەڵبژاردنەکەیان وتی، “داوامان لەهەڵسوڕاوانو هاونیشتمانییان ئەوەیە بەشداریی کارای پرۆسەی دەنگدان بکەن، دەنگبدەن بەو لیست‌و كاندیدانه‌ى کە نزیکن لەڕێبازی نەوشیروان مستەفاو بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە”.

بهبۆچونى شارەزایان، ئەوە داواکردنێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ دەنگدانی لایەنگرانی گۆڕان بەلیستی هەڵوێست کە کاندیدەکانی لەوکەسانە پێکهاتون لەڕابردودا لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان کارابون.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 1,622 📊 Click Here