جێگری پێشوی پارێزگاری هەلەبجە و پەرلەمانتارێکی کوردستان
ڕایدەگەیەنێت، بەوەستانی هەردوو پڕۆژەی تەنگی سەید محەمەد و توەقوت، تەنها لەمساڵدا
زیانی 24 ملیار دینار لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەوێت.
کاوە عەلی کەریم، جێگری
پێشوی پارێزگاری هەلەبجە لەبڵاوکراوەیەکدا دەڵێت،” هەندێکجار موژدەی پڕۆژەیەکی بچوک یان
یەک ملیاری ئەوەندە گەورە دەکرێت و دڵمان پێی خۆش دەبێت، بەڵام نازانین لە رێگەی
ترەوە بە دەیان ملیار دینار زیان دەکەین ساڵانە و کەسیش حسابی بۆ ناکات و لەخەمیدا
نییە “.
کاوە عەلی کەریم باسی
لەوەکردوە،” کاتێک ئەم دوو پرۆژەیە بە هەر هۆکارێک ڕادەگیرێن،
گرنگ نییە هۆکار چییە، بەڵام بەداخەوە ئێمە لە زیانداین، زیانەکەش بەردەوام دەبێت
تا دەستپێکردنەوەیان، ئیتر هۆکار خەرجنەکردنی پێشینە و نەختینەیە، یان ڕاگرتنی تەمویل
تا سەری ساڵ یان هۆکارەکەی ئەوەیە کە کۆمپانیاکان توانایان نییە، زیانی ساڵی 2025 لە
بودجەی هەڵەبجە تازە کەوتوە و تێپەری، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت لەئێستاوا
هەوڵی بۆ بدرێت و پڕۆژەکان دەستبەکاربنەوە”.
جێگری پێشوی پارێزگاری هەلەبجە وتیشی،” نابێت بێ دەنگ بین لەڕاوەستانی
پڕۆژە ستراتیجیەکانی پارێزگای هەڵەبجە، بە هەمومانەوە بێ جیاوازی ئینتمای حیزبی،
پێویستی بە فشاری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و ئەنجومەنی پشتیوانی و ئەندامانی
پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیانە “.
ئەوەشیخستەڕوو، زیانەکانی لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو 24 ملیارە، چونکە
پێشینە تا ئێستا بۆ هیچ لەو دوو پڕۆژەیە لە ساڵی 2025 خەرجنەکراوە، واتە خەرجی بۆ
ساڵی 2024 ئەژمارنەکراوە و تەمویلیش ڕاگیراوە تا 1/1/2026 ، ساڵی داھاتوو لەکاتی
تەرخان بۆ پرۆژەکان زیان دەگەیەنێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.