خوێندراوەتەوە: (1.0K)

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆری ئیدانە دهكاتو بەکردەوەیەکی تیرۆریستی‌و دوژمنکارانەو نامرۆڤانە ناوى ده‌بات، ڕاشیدهگهیهنێت، “به‌گوێره‌ى ئایینی ئیسلام، زیانگەیاندن بەژیانی خەڵک‌و بەرژەوەندیی گشتیی‌و شێواندنی سامانی نیشتمانی‌و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەرامە”.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، “ئەم هێرشەی شەوی ڕابردوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، وێڕای ئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی دوژمنکارانەو نامرۆڤانەیە، لەهەمانکات تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابوریی‌و فشار‌و بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان”.

هه‌ر له‌و ڕاگهیهنراوهدا یه‌كێتیى زانایان نوسیویهتى، “به‌گوێره‌ى ئایینی ئیسلام، زیانگەیاندن بەژیانی خەڵک‌و بەرژەوەندی گشتیی‌و شێواندنی سامانی نیشتمانی‌و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەرامە”.

جەختیشیکردوەتەوە، “بەتوندی ئیدانەی ئەو کردە تێکدەرانەیە دەکەین، کە دورە لەهەموو بەهاو ڕەوشتێکی ئینسانی، تکامان وایە دەستی پشت ئەم کارەو بکەرانی ئەم کردە تیرۆریستییە، بدرێنە دادگا‌و لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بکرێت‌و سزابدرێن”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 1,789 📊 Click Here