11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوە چوو، تێیدا 329 كاندید هەڵبژێردران تا نوێنەرایەتیی چین و توێژەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكەن لە بەغداد.
جیاواز لە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی 2021 یش، ئەم هەڵبژادنە لە وادەی خۆیدا بەڕێوە چوو.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی یاسای سانتلیگۆی یەك پۆینت حەوت و بە لیستی كراوە بەڕێوە چوو، ئەمەش هۆكار بوو بۆ سەرهەڵدانی نیگەرانی و ناڕەزایی، بەتایبەت كە هەندێك لایەن پێیان وابوو بە زیانی ئەوان دەشكێتەوە.
