خوێندراوەتەوە: (4.0K)

_

ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەم لە گوندی کەلکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئابی 2025، ئاراس شێخ جەنگی بەی راگەیاند، هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەم و دیوارەکانی دەشكێنن. 

هەروەها لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکەی کۆماندۆ دەرگایان شکاندووە و ئێستاش خەریکی شکاندنی پەنجەرە و دیوارەکان؛ و بارکردن و دزینی ناوماڵەکەمن.

ئەم رووداوە بە بەشێک لە درێژەی پێشهات و رووداوەکانی دوای 22ـی ئاب دێت کە تێیدا رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و لالەزار لە سلێمانی ڕوویدا و تێیدا لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامید حاجی غالی دەستگیرکران. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 244 Today: 2,399 📊 Click Here