خوێندراوەتەوە: (30)

پهیام

درەنگانی ئەمشەو، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بارەگای کۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی، کە بە “گردی ڕیعایە” ناسراوە. بەپێی ڕاگەاەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێرشەکە لە کاتژمێر ١٠:٢٠ی شەو بە درۆن ئەنجامدراوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد. دەزگای ئاسایش ڕاشیگەیاندووە کە، هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و تەنها لێکۆڵینەوە لە زیانە ماددییەکان بەردەوامە. هاوکات پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە ێکدا داوای لە هاووڵاتیان کرد کە بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی گردی بەرانان (شوێنی ڕووداوەکە) مەکەن، بۆ ئەوەی تیمە فریاگوزاری و ئەمنییەکان بتوانن بە باشترین شێوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,439 📊 Click Here