خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئاوارەکانی کەمپی گرێ سپی کە لە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دروست کراوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای گەڕانەوە دەکەن.

ئاوارەکانی گرێ سپی لە ساڵڕۆژی داگیرکردنی شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی لەلایەن تورکیاوە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، هێزە نێونەتەوەییەکان بە بەرپرس دەزانن لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان و بارودۆخی خراپی ژیان لە کەمپەکاندا.

هەروەها داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداریان کرد کە لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و حکومەتی کاتیی سوریادا کراوە، بەتایبەتی جێبەجێکردنی بڕگەی مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی ئارامی ئاوارەکان و دەرکردنی سوپای تورکیا.

لە ئەنجامی داگیرکردنی گرێ سپی‌دا نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون. لەو ژمارەیە نزیکەی حەوت هەزاریان لە کەمپی ئاوارەکانی گرێ سپیدان و ئەوانی دیکەش لە سەرانسەری ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە و لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 2,554 📊 Click Here