خوێندراوەتەوە: (1.7K)

پهیام

ئاوی چەمی قەرەگۆل لە قەزای شارەزوور بەهۆکارێکی نادیار ڕەش بووە و کەناڵی یش بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانی لەو بارەیەوە دەستپێکردوە. دوای ئەوەی ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی بۆ کەناڵی نێردراون کە تێیدا دەردەکەوێت ئاوی چەمی گوندی “قەرەگۆل” لە سنووری قەزای شارەزوور ڕەنگی گۆڕاوە بۆ ڕەش و بۆنێکی ناخۆشی لێ بڵاو بووەتەوە، دەستبەجێ بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد. لەو چوارچێوەیەدا، پەیوەندی بە فازڵ محەمەد، جێگری قایمقامی سلێمانییەوە کرد و ناوبراو سەرەتا بێ ئاگایی خۆی لە ڕووداوەکە دەربڕی، بەڵام جەختی کردەوە کە زانیارییەکانی دەکەنە بنەما و بەدواداچوونی بۆ دەکەن. دواتر جێگری قایمقامی سلێمانی پەیوەندی بە کەناڵی ەوە کردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان پیسبوونی سەرچاوەی ئاوەکە پەیوەندی بە سووتاندنی پاشماوە پزیشکییەکان یان کوشتارگەی سلێمانییەوە نییە. هاوکات ناوبراو وتیشی، بڕیارە ئەگەر پیسبوونی ئاوەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، سبەینێ لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لێکۆڵینەوە بنێرنە ناوچەکە و دەرئەنجامی بەدواداچوونەکەش بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە. لە کۆتاییدا فازڵ محەمەد ئەوەشی نەشاردەوە کە دۆخەکە جێی بایەخە، چونکە دەیان کارگە و کۆمپانیا لەسەر ئاوی چەمی قەرەگۆل کار دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here