خوێندراوەتەوە: (0)

نوسینگه‌ى مهحمال خه‌لیل كاندیدى پارتى له‌سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بۆ په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “شەوی ڕابردوو گروپێکی چەکدار له‌قه‌زاى شنگال، هێرشیانکردوهتهسهر نوسینگەی مەحما خەلیلو پۆستەرو تابلۆکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ناوبراویان ئاگر تێبه‌رداوه”.

به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى نوسینگەی مەحما خەلیل كه هاوكات په‌رله‌مانتارى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراقیش، ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، “هێرشه‌كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه، کۆمەڵێک کەسی نەناسراو پۆستەرو تابلۆکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی مەحما خەلیل عەلی ئاغا کاندیدی پارتی لەپارێزگای نەینەوایان لەناو حەوشەی نوسینگەکەی لەقەزای شنگال سوتاندو ئاگریان تێبه‌ردا”.

له‌و ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، “ئەمکارە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکەین‌و جەختدەکەینەوە ئەمە بەڵگەیە لەسەرئەوەی، ئەوكهسانهى ئه‌وكاره‌یان كردوه، پێیانخۆش نییە ئەو دڵسۆزیی‌و دەسکەوتانەی ئەو پەرلەمانتارە كه ماوەی 20 ساڵە پێشکەشیکردوە بەردەوامبێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 121 📊 Click Here