خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری ناسراوو دیاری كورد لهباكورى كوردستانه‌وه په‌یامێكى سه‌باره‌ت بهڕۆژئاواى كوردستان بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، “دەبێت هەموو كورد پێكەوە هاواربكاتو بڵێت سوریا بۆ ئێمە هێڵی سورە”، ده‌شڵێت، “لەبری تەحریر شام با كورد دراوسێی توركیا بێت خۆ قیامەت هەڵناسێت”.

ئەحمەد تورک لەپارێزگای مێردین‌ی باکوری کوردستان‌و لەکۆنفرانسی “گەل، باوەڕو ژیانی هاوبەشی دیموکراسی لەمیزۆپۆتامیا” وتارێكى پێشكهشكردو ڕایگه‌یاند، “سیاسەتی دیموکراسییانە ڕۆژ بەڕۆژ فراوانتر دەبێت‌و بابەتە نەتەوەییەکان جیاوازن لەبابەتە ئایدیۆلۆژییەکان”.

وتیشی، “بەوریاییو پشودرێژییەکی زۆرەوە بەدوای ئەم پڕۆسەیەدا دەچین، پێمانوایە گەیشتن بەکۆماری دیموکراسی بەهەوڵەکانی ئێمە دەبێتە ڕاستی”.

ئه‌حمه‌د تورك ئه‌وه‌شى وت، “کورد لەڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان چەکیان هەڵگرتوەو پێویستە پارتە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان خاوەندارێتی لەکوردانی ڕۆژئاوا بکەن، بەپێویستی ده‌زانم هەموو کورد هاوار بکات‌و بڵێت، سوریا بۆ ئێمە هێڵی سورە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 235 Today: 1,454 📊 Click Here