سەرۆک کۆماری تورکیا، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبونی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبەڵێنەکانیانو تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن لەگەڵ حکومەتی سوریا کردەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەکاتی گەڕانەوەی لەئازەربایجان، له‌باره‌ى دۆخی سوریاوه وتى، “هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) دەبێت بەوەفابن بەرامبەر بەڵێنەکانیانو پێویستە خۆیان بەتەواوی لەگەڵ سوریا یەکبخەن”.
ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندی گشتی هێزەکانی سوریاى دیموكرات (هەسەدە) بەئامادەبونی تۆم باراک نێردەی ئەمریکاو براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کۆبوەوە.
به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌ندامێكى به‌شدار لهوهفدهكهى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ ، “لەکۆبونەوەکەدا تیشکخرایەسەر میکانزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادارو چه‌ند ڕێوشوێنێكى ئه‌منیى له‌سه‌رتاسه‌رى سوریا‌و له‌پێش هه‌مویشیانه‌وه، ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ستێكى گشتگیر”.
پێشتر حكومه‌تى سوریا ڕاگه‌یاندبوو، ئهگهربێتو تاوه‌كو سێ مانگى دیكه هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپاى سوریا یهكنهگرێت، ئه‌وا توركیا هێرشده‌كاته‌سه‌ر كورد‌و ئه‌و پرسه به‌ڕێگه‌ى سه‌ربازیى یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
