خوێندراوەتەوە: (932)

حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای پاکستان بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە شاری کابول، لانی کەم ٤٠٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. حەمدوڵڵا فیترەت، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامیى ئەفغانستان ئاشکرای کرد، بۆردومانەکە شەوی ڕابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرى ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوویداوە و بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکەی خاپوور کردووە، تیمەکانی فریاگوزاریش تا ئێستا سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرهێنانی تەرمەکانن. زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە “تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی” ناو برد، هەروەها ئیسلام ئابادی تۆمەتبار کرد بەوەی بە ئەنقەست دامەزراوە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج. ڕاشیگەیاند: لە هێرشەکەدا لانی کەم ٤٠٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە بەرانبەردا، سوپای پاکستان بەتەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و ئەو زانیارییانەی بە هەواڵێکی چەواشەکارانە ناو برد، جەختیشی کردەوە کە فڕۆکەکانیان تەنیا بنکە سەربازییەکان و کۆگاکانی چەکی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی خۆیانیان پێکاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 1,024 📊 Click Here