له پێشهاتێكی سه‌ربازیی جیاوازدا، هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ڕووسیدا گرت، ژێرده‌ریایی و هێزی ده‌ریایی ڕووسیاش ده‌یانه‌وێ كه‌شتییه‌كه بپارێزن. كه‌ناڵی (ئاڕ تی)ی ڕووسی بلاوی كرده‌وه، له باكووری ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه بۆ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ڕووسی دابه‌زیون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. هێزی ده‌ریایی ڕووسیاش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن كه ژێرده‌ریاییشیان له‌گه‌ڵه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانیی قووڵی له ڕَووداوهكه ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت، كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری “مارینر” له باكووری ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی كه ئاڵای ڕووسیای له‌سه‌ر بووه و پابه‌ند بووه به یاسای نێوده‌وڵه‌تی، به هۆكاری نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی ناتۆوه چاودێریی كرا و دواتر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكاوه دوور بووه و هیوادارین وڵاتانی رۆژئاوا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی بلاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیان وایه ئه‌و كه‌شتییه ڤه‌نزوێلییه و له‌ژێر سزاكانی ئه‌مریكادایه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت ئاڵای ڕووسیای هه‌ڵكردووه و ناوی گۆڕیوه. ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌شتییه پێشتر ناوی “بێلا وه‌ن” بووه و دوو هه‌فته‌یه له‌ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵدێت.
