خوێندراوەتەوە: (1.1K)

له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فرهلایهنهدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ له غه‌ززه و ئازادكردنی دیله‌كان و ڕێگه‌دان به گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانیان كرد. جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ئهماوانه “یه‌كه‌مین هه‌نگاون به‌ره‌و ئاشتییه‌كی دادپه‌روه‌رانه و هه‌میشه‌یی”. سه‌ركرده‌كان ئاواره‌بوونی زۆره‌ملێیان ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختیان له مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرده‌وه. هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان به‌رامبه‌ر دۆخی مرۆیی كاره‌ساتبار له غه‌ززه ده‌ربڕی و پابه‌ندبوونی خۆیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و كردنه‌وه‌ی ئاسۆكانی سه‌قامگیری دووپاتكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بی و ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی بڵاوكرایه‌وه، پێویستیی دانانی پلانێكی ورد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و سه‌قامگیركردنی كه‌رتی ڕۆژاوا و دڵنیابوون له پاراستنی پیرۆزییه‌كانی قودس، له‌گه‌ڵ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین، دووپاتكرایه‌وه. سه‌ركرده‌كان ئه‌م كۆبوونهوهیهیان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی قۆناغێكی سیاسی نوێ وه‌سف كرد كه ئاشتی و هاوكاریی هه‌رێمی به‌هێز ده‌كات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی به‌شدار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,894 📊 Click Here