خوێندراوەتەوە: (983)

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌مشه‌و ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراده‌كرێت، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ، ژماره‌یه‌ك كاندیدى ده‌رچوو لهبازنهكانى هه‌رێمى كوردستان توشى شۆك ده‌بن.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، كۆمسیۆن كاری بەراوردكردنی ئەنجامەكانی تەواوكردوەو ئه‌مشه‌و دوشەممە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنیش، دەرگای سكاڵا دەكرێتەوەو سكاڵاكانیش لەلایەن دەستەی دادوەری كۆمسیۆن سەیر دەكرێت.

وتەبێژی كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشدا، دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان، كۆمسیۆن ئەنجامەكان پەسند دەكات‌و بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی دەنێرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش پەسندی بكەن‌و كۆتایی بەپڕۆسەی هەڵبژاردن بێت.

زانیاریی ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، ڕاگه‌یاندنى كۆتایی ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ژماره‌یه‌ك كاندیدى ده‌رچوو لهبازنهكانى هه‌رێم توشى شۆك ده‌كات، به‌وه‌ى به‌شێكیان كۆتاى ژن كورسیه‌كانیان دهباتو به‌شێكى دیكه‌شیان خه‌ڵكانى دیكه چوه‌ته شوێنیان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 2,233 📊 Click Here