خوێندراوەتەوە: (1.0K)

په‌یام نیوه‌ی مانگی 9 تێپه‌ڕیوه و چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دیار نییه، له ئێستاشدا حكومه‌تی فیدڕاڵی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدایه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه. نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه ڕاگیراوه، تا ئێستا چه‌ندین جار هه‌واڵی ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن بڵاو بووه‌ته‌وه و چه‌ندین ڕێككه‌وتنیش ئه‌نجام دراون، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ڕازینه‌بوونی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم و مه‌رجه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌موو كێشه‌كانیش له‌و گرێبه‌سته خراپانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا به‌ناو بیانییانه ئه‌نجامی داوه و نزیكه‌ی نیوه‌ی نه‌وتی به‌خشیوه پێیان، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی له‌و شێوه‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 1,531 📊 Click Here