خوێندراوەتەوە: (1.2K)

شاره‌زایه‌كى بوارى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق پێشبینیهكانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه چاوهڕوانكراوهكهى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌ئه‌گه‌رى بایكۆتى پرۆسه‌كه‌دا، پارتى‌و یه‌كێتیى ده‌بنه هێزى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن”، ده‌شڵێت، “بەڵام لەئەگەری بایکۆتنەکردندا، پارتى یهكهمو ڕه‌وتى هه‌ڵوێست دوهمو یه‌كێتیش ده‌بێته براوه‌ى سێیه‌م”.

سەعید کاکەیی ڕایگه‌یاندوه، “لەئەگەری بایکۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق لەھەرێمی کوردستان، دوو لایەنی سیاسیی دەبنە براوەی زۆرینەی کورسییە تەرخانکراوەکان، ئەو دوو لایەنەش بریتین لەپارتی دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

ده‌شڵێت، “ئه‌گه‌ر بایكۆت شاره‌كانى دیكه‌ى عێراقیش بگرێته‌وه، ئه‌وا له‌ناو شیعەكانیش، سێ لایەن دەبنە براوەی زۆرینەی کورسییەکانی پارێزگاکانی باشور‌و ناوەڕاستی عێراق کە بریتین لە، هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، بزوتنه‌وه‌ى سادقونو ڕێكخراوى به‌در”.

وه‌كو پێشبینى بۆ سوننه‌كانیش، كاكه‌یى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌ئه‌گه‌رى بایكۆتى پرۆسه‌كه له‌ناو سوننه‌كانیشدا، ھەریەك لەهاوپهیمانى عه‌زم، هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى نیشتمانى‌و حزبى ته‌قه‌دوم ده‌بنه براوه‌ى هه‌ڵبژاردن.

وه‌كو باسیكردوه، “بەڵام لەئەگەری بایکۆتنەکردنی ھەڵبژاردنەدا، ئەوا لەھەرێمی کوردستان پرۆسه‌كه گۆڕانكاریى به‌سه‌ردادێت، براوه‌ى یه‌كه‌م پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ڵام براوه‌ى دوه‌م ڕەوتی ھەڵوێستی نیشتمانی دهبێتو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەبنە براوەی سێیه‌م”.

سه‌عید كاكه‌یى له‌دۆخى به‌شداریى هاوڵاتیان لەباشورو ناوەڕاستی عێراقیش نوسیویهتى، “هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان یهكهمو هاوپەیمانی دامەزراوەی عێراقی دوهمو هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا-ش دەبێته سێیه‌مى پرۆسه‌كه‌و لەپارێزگاکانی ڕۆژئاوا‌و ناوه‌ڕاستى عێراقیش حزبى ته‌قه‌دوم یهكهمو هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى نیشتمانیى دوهمو عه‌زم-یش ده‌بێته سێیه‌م”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here