خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ ڕێوڕەسمی خەڵاتی موسا عەنتەر ڕایگەیاند،” ڕۆڵ و بەشداریکردنی کارمەندانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانان بەرپرسیارێتیەکی مێژوییە.”دەڵێت،” موسا عەنتەر تایبەتمەندیی پێشەنگبونی دروستکردوە”.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە پەیامێکی ئاراستەی 32یەمین رێوڕەسمی خەڵاتی رۆژنامەوانیی موسا عەنتەر کرد و دەڵێت، موسا عەنتەر تایبەتمەندیی پێشەنگبونی دروستکردوە.

لەنامەکەیدا ئۆجەلان باسی یەکەم و دوایین بینینی موسا عەنتەر دەکات و دەڵێت، “پێویستە لەدۆخی ساڵانی 1970 بۆ کورد بەباشی تێبگەین. نکۆڵیکردن لەئاستێکی باڵادا بوو، خۆدزینەوە لەئاستێکی زۆر باڵادا بوو، خەڵک خۆی دەپاراست لەوەی ناوی کوردیش لەخۆی بنێت، دۆخەکە بەنکۆڵیکردن داپۆشرابوو. ئەگەر تەنیا ناوی خۆشت بهێنایە، بەواتای ئەوە دەهات کە هەموو شتێکت لەدەستداوە. لەسەرەتای ساڵانی 1970ـدا، دەمویست گۆڕانکارییەکی مێژویی بکەم. لەئەستەنبوڵ بەچونم بۆ کۆمەڵەکان، یەکەم هەنگاوم نا. گتم، با چەمکی کورد بەکاربهێنم و بەکاریشم هێنا. بۆ یەکەمجار لەوێ موسا عەنتەرم بینی. ئەمە یەکەم و کۆتا بینینی من بوو”.

ڕێبەری پەکەکە باسی ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ ئاپێ موسا دەکات و دەڵێت، “هەرچەندە دیدارەکەمان کورت بوو، بەڵام دەرفەتمان بوو پێکەوە بڕۆین. ئامۆژگارییەکی بۆ ئێمە هەبوو. وتی، خاوەندارێتی لەخۆتان بکەن. ئێمەش هەوڵماندا ئەوە بکەین و هێشتاش هەوڵدەدەین. لەوێوە گەیشتینە ئەمڕۆ.”

ئۆجەلان باسی موسا عەنتەر لەبواری ئەدەبی و سیاسیدا دەكات و دەڵێت، “ڕەنگە لەدوای جەنگی جیهانیی دوەمەوە، ئاپێ موسا تاکە نیشتمانپەروەری جدی بوبێت. بەتەنیا وەک پارتێک کاری دەکرد. بۆ ماوەی نیو سەدە وەک پارتێک رەفتاری کرد. پارتی دانەمەزراند، بەڵام هەوڵیدا لەڕێگەی ئەدەبەوە شتێک بۆ کورد بڵێت. لەبواری ئەدەبدا، یاشار کەمال لەزمانی تورکیدا چی بووبێت، ئەویش لەزمانی کوردیدا هەر ئەوە بوە. ئەمە زۆر بەنرخ بوو. بەم مانایە، تایبەتمەندیی پێشەنگبونی هەیە. هەر لەبەرئەوەش بوو کە لەلایەن هێزی تاریکەوە کوژرا.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 323 📊 Click Here