خوێندراوەتەوە: (6.9K)

ناسیح مەلا کەریم


پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شكستی سیاسی و سه‌ربازی ( ئه‌وه‌ی كه دیاره)پاش ئه‌وه دێت كه له نێوان ساڵه‌كانی 2001-2021 زیاتر له 2300 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان كوژران و ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 970 ملیار دۆلاری وه‌ك خه‌رجی جه‌نگ له ئه‌فغانستان خرج كردووه، ئه‌مه بێجگه له زیانی هاوپه‌یمانان و تێچووی جه‌نگی دژ به بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له لایه‌ن ناتۆ و هێزه عه‌ره‌بیه‌كانی وه‌ك ئیمارات .

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و مشت‌ومڕ و لێكدانه‌وه جیاوازانه‌یه بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و داهاتوی ده‌كرێ. هه‌ندێ خۆشحاڵه و به گه‌شبینی و تاراده‌یه‌ك – خۆپارێزێ( تهحهففوزهوه) له‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌ڕوانێ، هه‌ندێ زۆر به توندی باسی ده‌كات و وه‌ك گروپێكی توندڕه‌و و تێرۆریستی لێی ده‌ڕوانێ .

ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ی لیكدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه بۆ تالیبان ده‌كه‌ن و زه‌نده‌قیان چووه، هه‌مان كه‌س و گروپ و لایه‌نن كه دژی ( بزوتنه‌وه‌ی ئیخوانموسلیمین) وه‌ستانه‌وه كه – خۆیان وته‌نی – به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و هه‌ر ئه‌و پرۆسه دیموكراسیه سه‌ری سه‌رۆكێكی شه‌رعی خوارد؟؟!! ..

كه‌واته مه‌سه‌له‌كه نه تێرۆریزمی ئیسلامیه – وه‌ك نه‌یارانی پرۆژه‌ی ئیسلامی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن – وه ( بزوتنه‌وه‌ی تالیبانه) وه‌نه ( بزوتنه‌وه‌ی ئیخوانموسلیمین)ه ، به‌ڵكو جه‌نگه ئایدۆلۆژیهكهیه كه ئیسلامی كردووه‌ته ئامانج . ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی بڕوای به‌و خودایه نیه كه خودا خۆی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی باسیان لیوهكردوهو ناساندوویانه؛ به‌ڵكو هه‌ڵگرانی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه بڕوایان به خوایه‌ك هه‌یه كه (ئاینی) سیكۆلاریزم قهبوڵێتی؛ خودایه‌كی نابینا، نابیسته، ناتهوانا، دابڕاو له ژیان و مرۆڤ و بونه‌وه‌ر و جیهان ؟؟!!ئه‌م براده‌رانه به دووربینێكی ره‌ش و له شه‌وی ده‌یجور له ئیسلام و ئیسلامخوازان ده‌ڕوانن – هه‌رچی بن و هه‌رچۆن بن – هیچ كات چاویان به سه‌ركه‌وتنی گروپیكی ئیسلامی خاوه‌ن پرۆژه‌ی ئیسلامی هه‌ڵنایه‌ت– هه‌رچی بن و هه‌رچۆن بن –، چونكه ئه‌مانه بریاری پیشینه‌یان داوه كه ئه‌ویش ( رقلیبوونهوهو دژایه‌تیكردنی خوای ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام – درودی خوای له‌سه‌ر بێت – و تاقمی موسڵمانانه) له هه‌ركوێ بن و هه‌رچی بن .

ماوه‌ته‌وه بڵێین:

ئه‌وانه‌ی خه‌می ئاینه‌ده‌ی دیموكراسییانه له ئه‌فغانستان با ته‌ماشایه‌كی دۆسیه‌ی سیاسی خۆیان بكه‌ن و بزانن له سایه‌ی ئه‌فسانه و خه‌یاڵاتی دیموكراسی، چ دۆزه‌خێكیان بۆ هاونیشتمانیانی خۆیان سازاندووه !!؟؟

ئه‌وانه‌ی فرمێسكی تیمساحی بۆ ژنان و كچانی ئه‌فغانسان ده‌رێژن، با عهینهكه ره‌شه‌كانیان له چاوانیان لابده‌ن و ده‌ستێك به چاوه‌كانیاندا بهێنن و ته‌ماشایه‌كی حاڵ و وه‌زعی بێوه‌ژنان و كچانی قه‌یره و هه‌زاره‌ها كیژی خاوه‌ن بڕواننامه بكه‌ن له وڵاتی خۆیان !! تا بزانن بارودۆخی ره‌گه‌زی مێ له چی ئاستێكدایه ؟؟ ئایا توانیویانه سه‌ره‌تاترین ماف و كه‌مترین داواكاری ژنانی مافخوراوو كچانی ( زیندهبهچاڵكراوی ) زیندانی دیموكراسی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن و هیچ نه‌بێ كه‌مێ له ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه !!؟؟.

ئه‌وانه‌ی به تاسه‌وه له چاره‌نوسی گه‌نج و لاوه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ڕوانن و به ئه‌ژنۆی خۆیاندا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و گه‌نج و لاوانه، با ئاوڕێك له هه‌زاران گه‌نجی به‌شمه‌ینه‌تی وڵاتی خۆیان بده‌نه‌وه‌و بزانن چی‌یان بۆ كردوون ؟؟ !! مه‌گه‌ر سیاسه‌تی چه‌وتی سیاسیه ده‌ستڕۆشتووه‌كان و ماكیاجی ( رۆشنبیرانی كۆیله) پاڵی به هه‌زاران گه‌نج ولاوهوه نه‌ناوه تا سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن و رێگای مه‌رگ بگرنه به‌ر تا هیچ نه‌بێ كه‌مێك لهخهونهكانیان بهێننه‌دی؟!!

ئه‌وانه‌ی خۆیان به پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانن و ترسیان لێنیشتووه له چاره‌نوس و ئایندهی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌فغانستان، با سه‌یرێكی دۆسیه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له بن ده‌ستی خۆیان بكه‌ن و لاپه‌ڕه ره‌شه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ڵده‌نه‌وه تا بزانن مافه‌كانی مرۆڤ له چ ئاستێكدایه!!

جه‌نگی ئایدۆلۆژی به‌رده‌وامه و نابڕێته‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵدێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بوترێ : ئایا ئێمه‌ی كوردزمان كه هه‌ركه‌سه و هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایهكین ، چێمان كردووه بۆ هاونیشتیمانیانی خۆمان و به‌ته‌ماین چی‌یان بۆ بكه‌ین ؟؟!! .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 2,793 📊 Click Here