خوێندراوەتەوە: (32)

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكورو رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەو سیستەمە ناوەندییەی كە حكومەتی كاتیی سورە لەسەری، ڕێگری لە پێشكەوتن دەكات و كێشەی ئابوری لەنێوان پارێزگاكاندا دروست دەكات.

ئیلهام ئەحمەد لە رێوڕەسمێكدا لە رەقە رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتەكان دابەش بكرێن و ڕۆڵێكی گەورەتر بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەكان لە بڕیاردان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی هەلی كاردا.

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، سوریایەكی دیموكراتیك، ناناوەندی و فرەڕەنگی دەوێت كە مافی ژنان و هەموو نەتەوەكانی تێدا پارێزراو بێت.

دەشڵێت “ئێمە باوەڕمان وایە كە ئاشتی و دادپەروەری ڕێگای كۆتاییهێنانە بە ئازارەكانی سورییەكان، بەتایبەتی ژنان, چونكە ئەوانەی زۆرترین زیانیان لە جەنگەكان بەركەوتووە، ژنانن. سەرەڕای ئەمەش، ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و داهاتوویەكی باشتر بۆ تەواوی سووریادا، سوورن لەسەر هەوڵەكانیان”.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 1,840 📊 Click Here