تەیب تەمەل جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، چاوەڕێی ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەکەن کە لە ڕۆژانی ٦-٧ی کانوونی یەکەمدا سەردانی تورکیا بکات.
دەم پارتی لە ٦و٧ی کانوونی یەکەمدا “کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەبات.
تەمەل سەبارەت بە کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەریان بانگهێشت کردووە بۆ ئەم کۆنفرانسە .
دەشڵێت، “بانگهێشتنامەمان بۆ ئیلهام ئەحمەد ناردووەو ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری ئەم کۆنفرانسە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت قسە دەکەین.
ڕونیشیکردەوە، ئێمە پێمان وایە ئەم دیدارانە ئەنجامی ئەرێنییان دەبێت و هیوادارین ئیلهام ئەحمەد بتوانێت بێتە تورکیا و لەم کۆنفرانسەدا ئامادەبێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
